دەزگای ئاسایشی هەرێم و زانکۆی سلێمانی یاداشتنامەی هاوبەشیان واژۆکرد



 

لەپێناو دروستکردنی هەماهەنگی و سوودمەندبوون لە توانا و کارامەیی بەڕێوەبردن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان پەیمانگای پێگەیاندنی هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لەرۆژی ٢٠٢٤/٥/٩ واژۆکرا،

بەپێی بڵاوکراوەیەک، یاداشتنامەکە بۆ مەبەستی زیاتر پەرەپێدانی توانای مرۆیی و کردنەوەی خول لەچوارچێوەی کارەکانی هەڵمەتی هۆشیاری و سوود وەرگرتن لەئەزموون و پێکەوە کارکردن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەماوەی ڕابردوودا لەپێناو ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی دەستپێشخەرییەکی بۆ توێژەرانی زانکۆی سلێمانی خستەڕوو بەمەبەستی دروستکردنی پردی پەیوەندی و سود وەرگرتن لەئەزموونی کاری هاوبەش لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمیەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان.

بە فەرمانێک خورماڵ دەبێتە قەزا
پێشت بە فەرمانێک خورماڵ دەبێتە قەزا
وادەی بەڕێکەوتنی حاجیان بۆ سعودییە دیاریکرا
دواتر وادەی بەڕێکەوتنی حاجیان بۆ سعودییە دیاریکرا
ەیوەندیدار