وادەی بەڕێکەوتنی حاجیان بۆ سعودییە دیاریکرا



وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ژمارەی حاجیانی عێراقی ئاشکراکرد و وادەی بەڕێکەوتنیان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج ئاشکرا کرد.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، لە قۆناغت سەرەتاییدا نزیکەی ١٨ هەزار و ٣٤٥ حاجی دەگوازرێنەوە بۆ مەککە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج ،  و پێشبینیش دەکرێت ژمارەی حاجیان بۆ نزیکەی ٢٠ هەزار حاجی زیادبکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانیی عێراق چەندین فڕۆکەی لە جۆری پێشکەوتووی ئامادە کردووە بۆ گواستنەوەی حاجیان بۆ مەککە.

هەر بەپیی ڕاگەیەندراوەکە، رۆژانە گەشتەکان ئەنجامدەدرێت و لە هەر رۆژێکدا بە نزیکەیی پێنج گەشت ئەنجام دەدرێت، و بڕیارە لە رۆژی ١٨ـی ئەم مانگەوە یەکەم گەشت دەسپێبکات و تا ٢٦ی مانگ بەو خشتەیە بەردەوام بێت،

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە رۆژی ٢٧ی ئایارەوە بۆ رۆژی ٣ی حوزەیران، ڕۆژانە ژمارەی گەشتەکان زیاد دەکرێت تا ١٠ گەشت لە رۆژێکدا، پێشبینیش دەکرێت ژمارەی سەرجەم گەشتەکان بگاتە ١٠٠ گەشت.

رۆژی ٣ی ئایار وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بە سەرپەرشتی کۆمپانیای گشتیی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە و گەشتە ئاسمانییەکان، ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ سعودیە دەست پێکردووە، و سەرجەم پێداویتی و ئامادەکارییەکان بۆ گواستنەوەی حاجییان ئامادە کراون.

دەزگای ئاسایشی هەرێم و زانکۆی سلێمانی یاداشتنامەی هاوبەشیان واژۆکرد
پێشت دەزگای ئاسایشی هەرێم و زانکۆی سلێمانی یاداشتنامەی هاوبەشیان واژۆکرد
خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەکرێت
دواتر خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەکرێت
ەیوەندیدار