خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەکرێت



بڕیارە لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەموواری دووەم بۆ یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکات.

کاروان یار وەیس ئەندامی پەرلەانی عێراق بلاویکردەوە، ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەموواری دووەم بۆ یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران برگەیەک بۆ کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ زیاد کرا، ئەمرۆ بڕیارە خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری مادەی (٧) ی یاسای کۆمیسیۆن بکرێت، و بەپێی هەمووارەکە تەمەنی ئەمجومەنی کۆمیسیاران درێژ دەکاتەوە بۆ شەش مانگی تر.

کاروان یار وایس ڕوونیشیکردەوە، ئامانج لە هەمووارەکە بۆ ئەوەی گرەنتی یاسایی ئەوە بکرێ، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بتوانێ سەرپەرەشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات.

مەرجی سەرکردە شیعیەکان بۆ سەرۆکی هەرێم ئەوەبوو، هەڵبژاردن دوابخرێ بەو مەرجەی کۆمیسیۆنی عێراق ئەنجامی بدات.

یەکێک لە گرفتەکانی پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەوەیە، کە لە جیاتی کۆمیسیۆنی عێراق لەناوخۆی هەرێمەوە سەرپەرەشتی هەڵبژاردن بکرێ.

بۆ تێپەراندنی ئەم هەمووارە و پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ئەم وەرزەی یاسادانان درێژبکاتەوە.

وادەی بەڕێکەوتنی حاجیان بۆ سعودییە دیاریکرا
پێشت وادەی بەڕێکەوتنی حاجیان بۆ سعودییە دیاریکرا
موڵکەکانی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێم چییان لێ هاتووە؟
دواتر موڵکەکانی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێم چییان لێ هاتووە؟
ەیوەندیدار