بڕیارێک لەبەرژەوەندی کەمئەندامان دەرکرا



وەزاەرتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ناونووسکردنی کەمئەندامانی نوێ ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 25ی نیسان وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، دوای وەستانی زیاتر لە دە ساڵ لە پرۆسەی ناونووسکردنی نوێی کەمئەندامانی کوردستان، ناوی کەمئەندامانی نوێ ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتیحادی دەکرێت.

بەپێی ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە هەوڵ و کۆششی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کوێستان محمد عبداللە و ئارستەکردنی نوسراوی وەزارەتمان ژمارە ١٥٧٤ لە ١٩ی١١ی٢٠٢٣ و لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ ئاڕاستەکردنی ناوی ئەو کەمئەندامە نوێیانەی کە ساڵانێکە تۆمار کراون.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاڕاستەکردنی ناوی ئەو کەمئەندامانە کە لە قۆناغی یەکەم زیاتر لە سێزدە هەزار کەس پشکنینیان بۆکراوە بە مەبەستی دابینکردنی مینحەی کەمئەندامی، نووسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتیحادی دەکرێت، بەمەبەستی داواکردنی تەرخانی دارایی بۆ جێبەجێکردنی داوای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.

شایەنی باسە زیاتر لە دە ساڵە پرۆسەی ناونووسین و تۆمارکردنی کەمئەندامی نوێ لە هەرێم وەستاوە، دوای ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا وابڕیارە دەست بە ناونووس کردنەوەی ئەو کەمئەندامانە بکرێت و ڕەوانەی بەغدا بکرێت بۆ دابینکردنی مینحەی کەمئەندامی لەلایەن بەغداوە.

سەرۆکی پارتی هەڵوێستی لەبارەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
پێشت سەرۆکی پارتی هەڵوێستی لەبارەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
هەڕەشەی لە ناوبردن لە نیوەی دانیشتووانی جیهان دەکرێت
دواتر هەڕەشەی لە ناوبردن لە نیوەی دانیشتووانی جیهان دەکرێت
ەیوەندیدار