هەڕەشەی لە ناوبردن لە نیوەی دانیشتووانی جیهان دەکرێت



زانایانی بواری تەندروستی هۆشداری دەدەن لەوەی مێشوولە هۆکارێکە بۆ گواستنەوەی ئەو نەخۆشییانەی کە چارەسەریان گرانە و هەڕەشە لە نیوەی دانیشتووانی جیهان دەکات.

لە توێژینەوەیەکدا زانایان هۆشدارییان داوە، زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی جیهان ئەگەری هەیە تا کۆتایی ئەم سەدەیە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە گواستراوەکان کە لەڕێگەی مێشوولەوە دەگوازرێنەوە، وەک مەلاریا و خوێنبەربوونیان لەسەر بێت.

زانایان ڕایانگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکانی مێشوولە، بەهۆی گەرمبوونی جیهانەوە، پێشبینی دەکرێت لە چەند دەیەی داهاتوودا بۆ بەشێک لە باکووری ئەوروپا و ناوچەکانی دیکەی جیهان بگوازرێتەوە.

پیشتر لە ئەوروپا، مێشوولەی هەڵگری تای خوێنبەربوون لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ئێستا بە ١٣ وڵاتی ئەوروپیدا بڵاوبوونەتەوە و نەخۆشییەکە لە ساڵی ٢٠٢٣ لە فەرەنسا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا لە ناوخۆدا بڵاوبووەتەوە.

لەسەر ئاستی جیهان، ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە دۆکیومێنت کراوە، هەشت هێندە زیادیکردووە، لە ساڵی ٢٠٠٠دا لە ٥٠٠ هەزار حاڵەتەوە بۆ زیاتر لە پێنج ملیۆن حاڵەت بەرزبۆتەوە و لە ساڵی ٢٠١٩دا زیادیکردووە.

زانایان دەڵێن بەم دواییانە تای خوێنبەربوون تاڕادەیەکی زۆر تەنها لە ناوچە سارد و پلە گەرمییە نزمەکاندا سنووردار بووە، چونکە پلەی گەرمی نزم یان بەستوو کرمۆکەی مێشوولە و هێلکە لەناودەبات.

زانایان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەگەر بتوانرێت گەرمبوونی جیهان بۆ یەک پلەی سەدی سنووردار بکرێت، ئەوا ژمارەی ئەو کەسانەی کە مەترسی تووشبوون بە مەلاریا و تای خوێنبەربوونیان لەسەرە، دەکرێت تا ساڵی ٢١٠٠، بۆ ٢.٤ ملیار کەس زیاد بکات،

بەڵام پێشبینی دەکەن ئەگەر ڕێڕەوی ئێستای دەردانی کاربۆن و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان بەردەوام بێت، ئەوا ڕەنگە تا کۆتایی ئەم سەدەیە ٤.٧ ملیار کەس تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و مەلاریا ببن.

ئێستا زانایان خەریکی پەرەپێدانی ڕێگاکانن بۆ پێشبینیکردنی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان بەو نەخۆشییانە و ڕێگەچارەکان بۆ بەرگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتر و دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەرتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو نەخۆشییانە.

بڕیارێک لەبەرژەوەندی کەمئەندامان دەرکرا
پێشت بڕیارێک لەبەرژەوەندی کەمئەندامان دەرکرا
حکومەتی عێراق داوای داهاتی ناوخۆ لە هەرێم دەکات
دواتر حکومەتی عێراق داوای داهاتی ناوخۆ لە هەرێم دەکات
ەیوەندیدار