ئاگادارییەک سەبارەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی نیسان بۆ عێراق



حکومەتی عێراق بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی نیسان لە ڕێگەی کۆمپانیاکانەوە بڕیاری دا.

کۆمپانیای بازرگانی و بەڵێندەرایەتی فەوز ئەلـلەتیف لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای دەرکردنی فەرمانی حکومەت لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٣ و هەموارکردنی لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣، ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی نیسان بۆ عێراق دەکات، تەنها لە ڕێگەی کۆمپانیاکەمانەوە نەبێت، هەروەها ڕێگەنەدان بە تۆمارکردنی نیسان بەناوی هیچ کۆمپانیایەکەوە تا ئەو کاتەی کەیسەکە یەکلایی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانی حکومەت پەیوەندی بە لۆگۆی بازرگانی نیسانەوە هەیە، نوێترینیان ئەو بڕیارەیە کە لەلایەن دادگای داواکارییە بازرگانییەکانەوە لە ١ی نیسانی ٢٠٢٤ دەرچووە، دادگای بازرگانی لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤دا نووسراوێکی بۆ تۆماری کۆمپانیاکان و دەسەڵاتی گشتی گومرگی نووسیوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، نابێت هیچ کۆمپانیایەک ڕیکلام و بانگەشە بۆ بەرهەمەکانی نیسان بکات، بە تەنها لە  کۆمپانیای ” فەوز ئەلـلەتیف”ەوە نەبێت کە تەنها بریکاری سەرەکییە بۆ بەرهەمەکانی نیسان، بە پێچەوانەوە ڕووبەرووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە و دەبێت قەرەبووبداتەوە بە کۆمپانیاکە.

 

 

بافڵ تاڵەبانی: خزمەتکردنی هاووڵاتییان بەرپرسیارێتی حکومەتە
پێشت بافڵ تاڵەبانی: خزمەتکردنی هاووڵاتییان بەرپرسیارێتی حکومەتە
بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت؟
دواتر بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت؟
ەیوەندیدار