بافڵ تاڵەبانی: خزمەتکردنی هاووڵاتییان بەرپرسیارێتی حکومەتە



سەرۆکی یەکێتی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بە کردار خزمەتی قەڵادزێ و هاووڵاتییان بکات و دەڵێت: “ئەزموونەکەمان بەرهەمی گیانفیدایی ئەوانە و دەبێت هەموو هەوڵەکانیش بە ئاڕاستەی خزمەتکردنیان بێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “بەڕێزەوە یادی شەهیدانی بۆردومانی قەڵادزێی سەربەرز دەکەینەوە و سەری رێز و وەفاداری بۆ کەسوکارە خۆڕاگرەکەیان دادەنەوێنین”.

سەرۆکی یەکێتی دەڵێت: “‎خەڵکی خۆشەویستی قەڵادزێ نموونەی ئازایەتی و خۆڕاگرین، لە بەرامبەر بۆردومان و ڕاگواستندا نەک چۆکیان دانەدا، بەڵکو بە ئازایەتییەکی کوردانە و پێشمەرگانەوە بەگژ ڕژێمدا چوونە و مێژوویەکی تری پڕ لە شکۆمەندی و شانازییان بۆخۆیان تۆمارکرد”.

بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، “‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵکی خۆشەیستی قەڵادزێ و هەموو کوردستان وەفادارە و لە خەبات بۆ قەرەبووکردنەوە و خزمەتکردنیان بەردەوامدەبێت، بەرپرسیارێتیی حکومەتیشە بە کردار خزمەتی قەڵادزێییەکان و سەرجەم هاووڵاتییان بکات، چونکە ئەزموونەکەمان بەرهەمی گیانفیدایی ئەوانە و دەبێت هەموو هەوڵەکانیش بە ئاڕاستەی خزمەتکردنیان بێت”.

پاشای سعودیە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە
پێشت پاشای سعودیە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە
ئاگادارییەک سەبارەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی نیسان بۆ عێراق
دواتر ئاگادارییەک سەبارەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی نیسان بۆ عێراق
ەیوەندیدار