“قوباد تاڵەبانی داوایکردووە پێداچوونەوە بە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ سلێمانی بکرێت”



لە دیدارەکەی هەولێردا، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوای لە سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە پێداچوونەوە بە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بکات بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

دوێنێ شەو، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت کرد لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و شاندی وڵاتەکەیدا کرد کە لە هەولێر بەڕێوەچوو.

کەناڵ 8 نزیک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی “بە فەرمی داوای لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد پێداچوونەوە بە بڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا بکرێت”.

سەرەتای مانگی نیسانی 2023 تورکیا بڕیاری دا وێڕای ڕاگرتنی گەشتەکانی نێوان ئیستانبوڵ و سلێمانی، ئاسمانی وڵاتەکەشی بە ڕووی هەر فڕۆکەیەکدا دابخات کە بیەوێت گەشت بۆ سلێمانی بکات.

سەرەتای ئەمساڵیش بڕیارەکەی بۆ 22ی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکردەوە.

بەلەمێک بە 110 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت
پێشت بەلەمێک بە 110 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت
یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتن لەسەر سەپاندنی سزایەکی نوێ بەسەر ئێران
دواتر یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتن لەسەر سەپاندنی سزایەکی نوێ بەسەر ئێران
ەیوەندیدار