بەلەمێک بە 110 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت



بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، بەلەمێک بە 110 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت، بەهۆیەوە پێنج کۆچبەر گیانیانلەدەستدا کە منداڵێکی تێدایە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، بەلەمێک بە 110 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت، بەهۆیەوە پێنج کۆچبەر گیانیانلەدەستدا.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی پێنج کۆچبەر گیانیانلەدەستدا و منداڵێک لەنێو ئەو پێنج کەسدا هەیە کە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممەدا ژێر ئاو کەوتوون .

پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا ڕایگەیاندووە، قوربانییەکان هەوڵیانداوە بە بەلەمێکەوە بگەنە بەریتانیا کە 110 کەسی هەڵگرتبوو.

بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە، بەهۆی جووڵەی سەرنشینانی بەلەمەکە کە قەرەباڵغ بوو، سێ پیاو، ژنێک و منداڵێک گیانیانلەدەستدا و بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوتووە، تا ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە و چەندین ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن لە ئاراداییە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی: گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئاسیا هەبووە
پێشت ڕێکخراوی نێودەوڵەتی: گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئاسیا هەبووە
“قوباد تاڵەبانی داوایکردووە پێداچوونەوە بە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ سلێمانی بکرێت”
دواتر “قوباد تاڵەبانی داوایکردووە پێداچوونەوە بە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ سلێمانی بکرێت”
ەیوەندیدار