وادەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆ هەرێم ئاشکرا کرا



کەشناسێک پیشبینی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆ هەرێم لە هەفتەی داهاتووەوە ئاشکرا دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

ئاراس جەبار پسپۆڕی كەشوهەوا بە خەڵک-ی ڕاگەیاند: لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بە دیاریکراوی لە رۆژانی 29 و 30ی ئەم مانگە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور فراوان دەبێت بۆ سەر ناوچەکانی باشووری عێراق و پاشان پێشبینی دەكرێت لە 1/5 ناوچەکانی دیکەی عێراق و ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، كاریگەری شەپۆڵە بارانبارینەكە ماوەی 5 تا 6 رۆژ لەسەر ناوچەکانمان دەمێنێتەوە و ناوبەناو ھەورە بروسکە و بارانی بەخوڕ و تەرزە بەرێژەی جیاواز لە کات و شوێنی جیاجیادا چالاک دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە، لە ماوەی هاتنی شەپۆڵەكەدا پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و کەشێکی بەھارەیی و فێنک دەست پێ دەکاتەوە.

هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕۆژانی هەینیدا قەدەغە دەکرێت
پێشت هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕۆژانی هەینیدا قەدەغە دەکرێت
داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا
دواتر داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار