یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتن لەسەر سەپاندنی سزایەکی نوێ بەسەر ئێران



یەکێتیی ئەوروپا گەیشتە ڕێککەوتنێکی سیاسی بۆ توندکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بەرامبەر بەو هێرشەی ئەم دواییەی دژ بە ئیسرائیل دەستیپێکرد.

سزاکانی سەر ئێران لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی هەناردەکردنی پێکهاتەکانی دروستکراوی یەکێتی ئەوروپایە، کە لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بێ سەرنشین (UAV)، یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیکدا بەکاردەهێنرێن.

ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بۆ پاڵپشتیکردنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا بەکارهێناوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی کە پێی دەوترێت “کامیکاز- شاهید” لە دژی ژێرخانی گرنگ و بینای نیشتەجێبوون هەڵدراون و دەیان و سەدان کەسی ئۆکرانییان کوشتووە.

پلانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ سزادانی ئێران لە ڕێگەی قەدەغەکردنی گەشت، دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی کەسانی بەشدار لە بەرنامی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران، کە خراونەتە ناو لیستی ڕەشەوە.

دوای هێرشەکەی تاران لە ١٣ی نیسان بۆ سەر ئیسرائیل، کە زیاتر لە ٣٠٠ موشەکی بە ئاڕاستەی ئیسرائیل هەڵدا، یەکێتی ئەوروپا دەستیکرد بە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێران.

جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای ئەمریکا لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، گەیشتوینەتە ڕێککەوتنێکی سیاسی، تا ئێستاش بڕیار بۆ هەناردەکردنی مووشەک بۆ ڕووسیا نەدراوە.

ئێران بە خاوەنی گەورەترین و هەمەچەشنترین جبەخانەی مووشەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەزەندە دەکرێت، کە زیاتر لە سێ هەزار موشەک لە کۆگاکانیدایە و توانای گەیشتنیان تا زیاتر لە دوو هەزار کیلۆمەتر هەیە.

بەپێی زانیارییەکان، هەفتەی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشێکی ئەنجامداوە لە نزیک شاری ئەسفەهان کە شوێنی بەرهەمهێنان، لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی مووشەکەکانی تێدایە.

هەرچەندە ئێران لەناوخۆدا مووشەک بەرهەمدەهێنێت، بەڵام ئێران هێشتا پشت بە پێکهاتە تەکنەلۆژییە دروستکراوەکانی دەرەوە دەبەستێت کە دەتوانرێت هەڵبوەشێنرێنەوە و دووبارە جێگیربکرێنەوە لە بەرنامەی مووشەکیدا.

جگە لەوەش ئێران کەرەستەی کوشندەی بۆ گروپە چەکدارەکانی لە ناوچەکەدا دابین کردووە، لەوانە حوسییەکان لە یەمەن، حزبوڵڵا لە لوبنان و حەماس لە کەرتی غەززە، کە هەموویان لە دژی ئیسرائیلن.

لە هێرشەکەدا لە ١٣ی نیساندا مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێران، عێراق، لوبنان و یەمەنەوە هەڵدرا بە ئاڕاستەی ئیسرائیل، ئەمەش وایکرد ڕۆژئاوای ئامادەباشیی وەربگرێت، بۆ ئەگەری فراوانبوونی ململانێکانی ناوچەکە.

نوێنەری باڵای ئەمریکا وتی، سزاکانی یەکێتی ئەوروپا کە ڕۆژی دووشەممە 22ی نیسان لەسەری ڕێککەوتن، چارەسەری پەرسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەکەن.

لە کۆبوونەوەکەی یەکێتی ئەوروپادا وەزیرەکان هیچ هەنگاوێکیان بۆ ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرستی نەخستەڕوو، هەر بڕیارێکی نوێی پەیوەست بە سزادانی ئێران پێویستی بە کۆدەنگی هەر ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا هەیە.

“قوباد تاڵەبانی داوایکردووە پێداچوونەوە بە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ سلێمانی بکرێت”
پێشت “قوباد تاڵەبانی داوایکردووە پێداچوونەوە بە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ سلێمانی بکرێت”
کەشناسی: خۆڵ دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات
دواتر کەشناسی: خۆڵ دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات
ەیوەندیدار