هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕۆژانی هەینیدا قەدەغە دەکرێت



قوباد تاڵەبانی لەدوای ڕووداوەکەی ئەمڕۆی دوکان لەسەر هاتووچۆی بارهەڵگر بڕیاری دا.

وتەبێژى جێگرى سەرۆکوەزیران لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵ8 ڕایگەیاند،  قوباد تاڵەبانى بڕیاریدا لە ڕۆژانی هەینی لە کاتژمێر 07:00ـی بەیانییەوە هاتووچۆی بارهەڵگر لە رێگەکانى دەرەوەى شار قەدەغە بکرێت،

ئاماژەی بەوەشداوە،  قوباد تاڵەبانی بەدواداچوونی بۆ هەردوو رووداوى هاتوچۆى سنوورى سلێمانى کردووە و سەرەخۆشی لە خانەوادەى قوربانییانى رووداوەکەى دەربەندیخان کرد هیوای باشبوونەوەى بۆ بریندارانى رووداوەکەى دووکان خواست.

سەمیر هەورامی ڕاشیگەیاند، قوباد تاڵەبانی هاتووچۆی سلێمانی راسپارد، تاوەکو کۆتاییهاتنى وەرزی بەهار، رۆژانی هەینی لە کاتژمێر 07:00ی بەیانییەوە تاوەکو  شەو، هاتووچۆی بارهەڵگر قەدەغە بکات بەئاڕاستەی دوکان، سیتەک و قەرەداغ، ئەمەش لەپێناو پاراستنی گیانی هاونیشتمانییان و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەى ئەو جۆرە رووداوانە.

هاوکات هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،

‎لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و گەشتیاران بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڕیاریدا لە ڕۆژانی هەینی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە کاتژمێر ۷ی بەیانی بۆ ۷ ی ئێوارە قەدەغە بکات لەم شوێنانەی خوارەوە:
‎ڕێگای دوکان ـ سلێمانی وە بە پێچەوانەوە
‎ڕێگای قەرەداغ
‎شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو
‎ڕێگای سەرجەم ئەو سەیرانگایانەی لە سنووری شارەزووردان
‎سەرجەم مەفرەزەکان و بازگەکان و قەزای ناوەند هەڵدەستن بەکاری چاودێری و لێپرسینەوە لەو شۆفێرانەی پابەندی ئەم بڕیارە نابن
‎داوا لەشۆفێرانی بارهەڵگر دەکەین پابەندبن تا بەدووربن لە کارەساتەکانی .هاتووچۆ و هەم لە لێپرسینەوەی یاسایی

ئەمڕۆ لە دوو ڕووداوی جیاوازدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 15 کەس برینداربوون، بەڕێوەبەری ھاتووچۆی دووکان ئاماژەى بەوەکرد، “لەسەر رێگەى دووکان – سلێمانى ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر کۆنترۆڵى لەدەستداوە و خۆى بە 15 ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشاوە  و 15 کەس برینداربوون.

بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کارەبا کەمبووەوە  
پێشت بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کارەبا کەمبووەوە  
وادەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆ هەرێم ئاشکرا کرا
دواتر وادەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆ هەرێم ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار