ئاسایش: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکەین



دەزگای ئاسایش ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی دەستپێکردووە کە ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی کردە ئامانج.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی بڵاوکردەوە وتێیدا هاتووە: پاش ئەوەی ڕۆژی ٢٠٢٤/٤/١٩کاتژمێر١٢ لەگەڕەکی شەهیدانی سەرچنار، ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک ڕوویدا و هیچ زیانیکی گیانی لێ نەکەوتەوە و دەست بەجێ لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا هێزەکانی ئاسایش لە شوێنی ڕووداوەکەن بەمەبەستی بەدوادوچوون و لێکۆڵینەوە.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری سلێمانی ڕایگەیاندبوو، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی شەهیدانی سەرچناری شاری سلێمانی بەردەوامە.

ڕوونیشیکردەوە کە دوایین ئەنجامی لێکۆڵێنەوە و دروستیی ڕووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاودەکرێتەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بۆمب بە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی تەقییەوە و ڕووداوەکە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە.

هێڵی ئاسمانی ئەڵمانیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ هەولێر درێکردەوە
پێشت هێڵی ئاسمانی ئەڵمانیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ هەولێر درێکردەوە
یەکەم ڕاگەیەندراوی دژە تیرۆر دەربارەی تەقینەوەکەی سلێمانی
دواتر یەکەم ڕاگەیەندراوی دژە تیرۆر دەربارەی تەقینەوەکەی سلێمانی
ەیوەندیدار