هێڵی ئاسمانی ئەڵمانیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ هەولێر درێکردەوە



بە هۆی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هێڵی ئاسمانیی ئەڵمانیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ هەولێر درێژکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، هێڵی ئاسمانی لۆفتهانزای ئەڵمانی ڕایگەیاند، ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و تەلئەبیب تاوەکو کاتژمێر 8ی شەوی شەممە درێژکردەوە.

ئەمەش دوای ئەو هێرشە هات کە ئەمڕۆ ئیسرائیل کردییە سەر ئامانجێک لە شاری ئەسفەهانی ئێرانی.

بۆردومانەکەی ئیسرائیل، لە وەڵامی هێرشەکەی ئێران هات کە بە زیاتر لە 300 مووشەک و درۆن کردیە سەر ئیسرائیل و مەترسی هەیە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات زیاتر پەرەبسێنێت.

ئەردۆغان: سەردانی هەولێر دەکەم
پێشت ئەردۆغان: سەردانی هەولێر دەکەم
ئاسایش: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکەین
دواتر ئاسایش: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکەین
ەیوەندیدار