یەکەم ڕاگەیەندراوی دژە تیرۆر دەربارەی تەقینەوەکەی سلێمانی



دژە تیرۆری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەنجامی لێکۆڵینەوە و دروستیی ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی بڵاودەکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری سلێمانی ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی شەهیدانی سەرچناری شاری سلێمانی بەردەوامە.

ڕوونیشیکردەوە کە دوایین ئەنجامی لێکۆڵێنەوە و دروستیی ڕووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاودەکرێتەوە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بۆمب بە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی تەقییەوە و ڕووداوەکە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە.

ئاسایش: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکەین
پێشت ئاسایش: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکەین
بۆمب بە ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی تەقییەوە
دواتر بۆمب بە ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی تەقییەوە
ەیوەندیدار