چوار هەزار پاسپۆرت وەرنەگیراونەتەوە



چوار هەزار پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر تەواو کراون، بەڵام خاوەنەکانیان نەچوون وەری بگرنەوە.

ئەمڕۆ هەینی، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، چوار هەزار پاسپۆرت لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر تەواو بووە و خاوەنەکانیان ناچن وەریگرنەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لەو پاسپۆرتانە هەیانە ساڵ و چەند ساڵی بەسەردا تیپەڕبووە، بەڵام وەرنەگیراونەتەوە.

هێمن میرانی ئەوەشی خستەڕوو کاتێک فشار لەسەر بەرێوەبەرایەتییەکانمان هەیە واستەی دونیا دەکەن، فشاری دونیامان بۆ دێنن بەس نۆرەیەکی پاسپۆرت وەربگرن، ئێستاش ئەوەتا پاسپۆرتەکانیان دەرچووە و پارەیان خەرج کردووە ناچن وەریگرنەوە.

ڕاشیگەیاند، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بە تەلەفون ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار دەکەنەوە کە پاسپۆرتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە.

بۆمب بە ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی تەقییەوە
پێشت بۆمب بە ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی تەقییەوە
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و پێشتریش ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە
دواتر ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و پێشتریش ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە
ەیوەندیدار