ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و پێشتریش ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە



میدیای ئەمریکی بڵاویکردەوە کە ئیسرائیل پێش هێرشەکەی ئەمڕۆی بۆ سەر ئێران، ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ کەناڵی “ئەی بی سی نیوز”ی ئەمریکی بە پشت بەستن بە لێدوانی بەرپرسێکی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە کە ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئێران، پاشان هەواڵەکە لەلایەن کەناڵەکانی “سی بی ئێس نیوز” و “سی ئێن ئێن”ەوە پشتڕاستکرایەوە.

بەپێی ئەو هەواڵەی بە پشت بەستن بە وتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییانە بڵاوکراوەتەوە کە ناویان بڵاونەکراوەتەوە، ئیسرائیل سپێدەی ڕۆژی هەینیی هێرشێکی پێچەوانەی بۆ سەر بە ئێران ئەنجامداوە.

بەرپرسێکی ئەمریکی، جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە حکومەتەکەی بایدن گڵۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل هەڵنەکردووە بۆ ئەنجامدانی ئەم هێرشە پێچەوانەیە بۆ سەر ئێران و خوازیاری پێکدادانێکی گشتگیر نییە لە ناوچەکەدا.

بەرپرسە ئەمریکییەکە باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە پێش هێرشەکە هەواڵی داوە بە ئەمریکا لە بارەی ئەوەی هێرشێکی پێچەوانەی سنووردار بۆ سەر ئێران ئەنجام دەدات، بەڵام واشنتۆن پشتیوانی لەم هێرشە نەکردووە.

هاوکات بەرپرسەکە باسی لەوە کرد کە ئەو ناوچەیەی لە هێرشەکەدا کراوەتە ئامانج بنکەی ئەتۆمیی لێ نەبووە.

ڕاگەیاندنی ئێران بڵاویکردەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەسفەهان کە میوانداری بنکەی هێزەکانی ئاسمانیی ئێران دەکات، دەنگی تەقینەوە هاتووە.

تەلەفيزیۆنی فەڕمی ئێران، لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاند: “سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە بیستنی دەنگی تەقینەوەی تاڕادەیەک بەهێز دەکەن لە پارێزگای ئەسفەهان. هێشتا نازانرێت سەرچاوەی ئەم دەنگە چییە”.

ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەڕمی ئێران فارس، لە هەواڵێکدا کە بە پشتبەستن بە سەرچاوە ناوخۆییەکان بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە لە شاری قەھجاوەرستان دەنگی دەقینەوەیەک بیستراوە.

لە کاتێکدا ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە کە هێشتا هۆکاری ئەم دەنگانە نازانرێت، باسی لەوە کردووە کە شاری قەھجاوەرستان دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی ئەسفەهان و هەشتەمین بنکەی هێزەکانی ئاسمانی سوپا.

چوار هەزار پاسپۆرت وەرنەگیراونەتەوە
پێشت چوار هەزار پاسپۆرت وەرنەگیراونەتەوە
هاووڵاتییەک بە بۆردومانی تورکیا گیانی لەدەستدا
دواتر هاووڵاتییەک بە بۆردومانی تورکیا گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار