بۆمب بە ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی تەقییەوە



تەقینەوەیەک لە بازاڕی سەرچناری سلێمانی ڕوویدا کە ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی کردووەتە ئامانج.

عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیوەتەوە.

بە پێی زانیارییەکان عەتا سەراوی لە کاتی دابەزینی بۆ چێشتخانەیەکی گەڕەکی سەرچنار، بۆمب بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیەوەتەوە.

تەقینەوەکە زیانی بە سێ ئۆتۆمبێل و خانوویەکی شوێنی ڕووداوەکە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

 

یەکەم ڕاگەیەندراوی دژە تیرۆر دەربارەی تەقینەوەکەی سلێمانی
پێشت یەکەم ڕاگەیەندراوی دژە تیرۆر دەربارەی تەقینەوەکەی سلێمانی
چوار هەزار پاسپۆرت وەرنەگیراونەتەوە
دواتر چوار هەزار پاسپۆرت وەرنەگیراونەتەوە
ەیوەندیدار