قائیمقامیەت دەربارەی خۆراکی بەسەرچوو هۆشداری دەداتە فرۆشگە و کۆگاکان



قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، پێویستە لە هەموو فرۆشگە و کۆگایەکدا شوێنێکی تایبەت بە خۆراکی بەسەرچوو هەبێت و ئەگەر جیانەکرێنەوە، بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەپێناو جیاکردنەوەی ئەو خۆراک و شەمەکە خراپ و بەسەرچووانەی لە فرۆشگە و کۆگاکاندا هەن، لیژنە هاوبەشەکان داوا دەکات شوێنی تایبەتیان بۆدروستبکرێت و لێی بنووسرێت بۆ فرۆشتن نییە.

جەمال محەمەد، سەرۆکی لیژنەی کۆگاکان ڕایگەیاند، لەم ڕووەوە لە هەموو سەردان و بەدواداچوونەکاندا ئاگاداریمان داوە بە کۆگا و فرۆشگەکان، بەشی زۆریان پابەند بوون.

وتیشی: پێویستە ئەو شوێنە جیاکراوەیە تەنها خۆراک و شمەکی ماوەبەسەرچوو و خراپبووی تێدا بێت و لێی نووسرابێت بۆ فرۆشتن نییە.

سەرۆکی لیژنەی کۆگاکان هۆشداری دایە خاوەنی مارکێت و فرۆشگە و کۆگاکان و جەختیکردەوە لەهەر شوێنێک خواردن و شمەکی خراپ و بەسەرچوو لەلایەن لیژنەکانەوە ببینرێت ئەگەر جیانەکرابێتەوە بە سەرپێچی هەژماردەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر فرۆشگە یان کۆگا و کارگەیەک ئەگەر شمەک و خواردنی ماوەبەسەرچووی هەبێت دەتوانێت لیژنە هاوبەشەکانی لێ ئاگاداربکاتەوە و تەواوی شمەک و خۆراکەکەی بۆ لەناودەبەن.

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا
پێشت کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا
سالم عیساوی ڕەتیدەکاتەوە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بکشێتەوە
دواتر سالم عیساوی ڕەتیدەکاتەوە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بکشێتەوە
ەیوەندیدار