سالم عیساوی ڕەتیدەکاتەوە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بکشێتەوە



سالم عیساوی، یەکێک لە کاندیدانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، کە هێشتا سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی لەبارەی کاندیدبوونییەوە.

سالم عیساوی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” ڕایگەیاندووە، وێڕای ئەو فشارانەی لەسەرمە سوورم لەسەر ئەو پەیمانەی بە گەلی خۆمم داوە و لەسەر کاندیدبوونم بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئەم وتانەی سالم عیساوی لە کاتێکدایە، کشانەوەی شەعلان کرەیم وەک تاکە کاندیدی پارتی تەقەدوم بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ململانێی سوننەکانی لەسەر پۆستەکە توند تر کرد، بەشێک لە سوننەکان هاوشێوەی ڕەوتی سەدر، هەڕەشەی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و پەرلەمان دەکەن، چوارچێوەی هەماهەنگیش دەیەوێت پرسەکە بە زووترین کات یەکلایی بکاتەوە.

پەرلەمانی عێراق لە 14ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە بێ سەرۆکە، دوای ئەوەی محەمەد حەلبوسی، لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە.

 

قائیمقامیەت دەربارەی خۆراکی بەسەرچوو هۆشداری دەداتە فرۆشگە و کۆگاکان
پێشت قائیمقامیەت دەربارەی خۆراکی بەسەرچوو هۆشداری دەداتە فرۆشگە و کۆگاکان
ڕۆژنامەی سەباح: هەڵبژاردنی کوردستان لە گێژاوی سیاسیدایە
دواتر ڕۆژنامەی سەباح: هەڵبژاردنی کوردستان لە گێژاوی سیاسیدایە
ەیوەندیدار