پەروەردەی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی قوتابیانی ئاوارە دەکات



وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، بە بڕیاری وەزیری پەروەردە، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون پێکهێنراوە، بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی قوتابیانی ئاوارەی نیشتەجێی کەمپەکان و شارەکانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنرێت.

ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، قوتابیانی ئاوارەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بەهۆی مەترسیی و هەڕەشەی تیرۆر و خراپی دۆخی ناوچەکانیان لە هەرێمی کوردستان ماونەتەوە و دەخوێنن.

ساڵی ڕابردوو وەزارەتی پەروەردە و کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڕیاری داخستنی نووسینگەکانی نوێنەرایەتی وەزارەتی پەروەردەی عێراق و کەمپەکانیاندا، بەڵام قوتابییەکان و خێزانەکانیان خۆپیشاندانیان کرد و دژی بڕیارەکە وەستانەوە و ڕایانگەیاند، زۆر گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەکانی عێراق وەک بڕیاری بە زۆر ڕاگواستنە.

بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی پەروەردەی عێراق نزیکەی 149 هەزار قوتابی ئاوارە لە 24 کەمپ لە سەنتەری شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەخوێنن، بەڵام بە سیستم و پڕۆگرامی پەروەردەی عێراق.

ڕۆژی 30ی نیسانی 2024 دادگای فیدراڵی لە بەغدا یەکەم کۆبوونەوەی لە سەر ئەو سکاڵایە بەڕێوەبرد کە دژی بڕیاری داخستنی نووسینگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و بڕیاری بە داخستنی کەمپەکان و بە زۆر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بەڕێوەبرد.

هاوکات محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ هەردوو وەزیری پەروەردە و فێرکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و جەختی لە گرنگی دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندنی بۆ قوتابیانی قوتابخانە عەرەبییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

دوای کۆبوونەوەکەش، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، باسیان لە پڕۆسەی خویندنی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

ڕۆژنامەی سەباح: هەڵبژاردنی کوردستان لە گێژاوی سیاسیدایە
پێشت ڕۆژنامەی سەباح: هەڵبژاردنی کوردستان لە گێژاوی سیاسیدایە
“ئەوانەی ئێستا بەیاننامە دەنوسن خۆیان باش دەزانن کام لایەن بوو رێگربوو لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن”
دواتر “ئەوانەی ئێستا بەیاننامە دەنوسن خۆیان باش دەزانن کام لایەن بوو رێگربوو لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن”
ەیوەندیدار