ڕۆژنامەی سەباح: هەڵبژاردنی کوردستان لە گێژاوی سیاسیدایە



میدیای فەرمی عێراق باس لە ناکۆکی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان و ڕایگەیاند، پرۆسەکە چووەتە گێژاوی سیاسییەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕۆژنامەی “سەباح” کە میدیای فەرمی عێراقە هەواڵێکی دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و ناکۆکییەکانی بە “گێژاوی سیاسی” وەسفکرد.

لە هەواڵەکەدا هاتووە: “لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان کە بڕیارە 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت، ناکۆکییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان کە بایکۆتی کردووە و هەوڵی دواخستنی دەدات، لەگەڵ زۆربەی حزبە کوردییەکانی دیکە پەرەدەسەنێنن کە یەکێتیی نیستمانیی کوردستان پێشەنگییان دەکات و پێداگریی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەن لە کاتی خۆیدا”.

ئەوەشی خستەڕوو کە حزبە کوردستانییەکان نایانەوێت ملکەچی ئەو گوشارانە بن کە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەدات.

ڕۆژنامەکە ڕاشیگەیاند، کۆمسیۆن ئامادەیی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی دووپات کردووەتەوە.

سالم عیساوی ڕەتیدەکاتەوە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بکشێتەوە
پێشت سالم عیساوی ڕەتیدەکاتەوە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بکشێتەوە
پەروەردەی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی قوتابیانی ئاوارە دەکات
دواتر پەروەردەی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی قوتابیانی ئاوارە دەکات
ەیوەندیدار