عەزم: بەرزبوونەوەی دۆلار خەتای كازمییە

  • 400 بینین


ئەحمەد جبوری سەركردە لە هاوپەیمانی عەزم، بەرپرسیارێتی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەداتە پاڵ حكومەتی پێشوو.

بەپێی تویتێك كە لەلایەن جبورییەوە بڵاوكرایەوە”بەرپرسیارێتی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ئەستۆی حكومەتی پێشوو و بانكی ناوەندییە كە ساڵ و نیوێك لەمەوبەر پابەندی ڕێنماییەكانی خەزێنەی ئەمریكایی نەبوون و بەردەوامبوون لە فرۆشتنی دۆلار بە بانكە دیاریكراوەكان و هیچ تاوانێكی حكومەتەكەی سودانی تێدا نییە”.

بە وتەی سەركردەكەی هاوپەیمانی عەزم”بەرزبوونەوەی ئێستای نرخی دۆلار، كاردانەوەیەكی سروشتى و كاتییە بۆ ڕاگرتنی گەندەڵییە ڕێكخراوەكان لە بانكی ناوەندی”.

 

سودانی بۆ نرخی دۆلار بڕیاریدا و بەهاكەی دابەزاند
پێشت سودانی بۆ نرخی دۆلار بڕیاریدا و بەهاكەی دابەزاند
تەرمی هاووڵاتییەك لە قەڵادزێ‌ دۆزرایەوە
دواتر تەرمی هاووڵاتییەك لە قەڵادزێ‌ دۆزرایەوە
پەیوەندیدار