ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە تەنها یەكەم ڕۆژی جەژن گەرم دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) ناردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، كە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان هەرێم دەكەوێتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی نیمچە دورگەی عەرەبی و بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، كە یەكەم ڕۆژی جەن پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات بە چەند پلەیەك و لە هەولێر دەگاتە 40 پلەی سەدی و لە ڕۆژی دووەم پلەكانی گەرما ڕوو لە نزم بوونەوە دەكەن و ڕۆژی سێیەمی جەژن-یش یەك پلە نزمتر دەبێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە ڕۆژانی دواتر بۆ ماوەیەك پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.

ژینگە

باران بارین دەستپێدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 22 پلە و لە سلێمانی 22 پلە و لە دهۆك 17 پلەو لە كەركوكیش 22 پلە دەبێت‌و ئاسمانی شارەكانیش هەورەو هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 21 پلە و لە سلێمانی 20 پلەو لە دهۆك 15 پلەو لە كەركوكیش 21 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت، پێشبینیش دەكرێت باران لە بەشێكی زۆری شارەكان ببارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بوومەلەرزە شارێكی كوردستانی هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر، شاری تازە ئاباد لە پارێزگای كرماشانی خۆرهەڵاتی كوردستان دەهەژێنێت.

ناوەندی بوومەلەرزەزانی سەر بە دامەزراوەی جیوفیزیای لە زانكۆی تاران ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەكە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، لە كاتژمێر 2 و 7 خولەك بە كاتی ئێران (10 و 37 خولەكی ئێوارە بە كاتی گرێنیچ) لە دووری 19 كیلۆمەتر لە شاری تازە ئاباد و 27 كیلۆمەتر لە شاری سەرپێڵی زەهاو ڕوویداوە.

ئاشكراشی كردووە، بوومەلەرزەكە لە قوڵی 8 كیلۆمەتر لەسەر ڕووی زەوی بووە و چەقەكەی كەوتۆتە سەر خاڵی یەكگرتنی هەردوو هێڵی پانی باكوور 34.57 و درێژی خۆرهەڵات بە 46.12 پلە.

ڕاشیگەیاندووە، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر، شاری تازە ئابادی لە پارێزگای كرماشانی خۆرهەڵاتی كوردستان هەژاندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

باران و بەفر بارین دەست پێدەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 18 پلە و لە سلێمانی 18 پلە و لە دهۆك 16 پلەو لە كەركوكیش 18 پلە دەبێت‌و ئاسمانی شارەكانیش هەتاو دەبێت لەگڵ بوونی پەڵە هەور بە ئاسمانەوە.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 17 پلە و لە سلێمانی 16 پلەو لە دهۆك 15 پلەو لە كەركوكیش 17 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت، پێشبینیش دەكرێت لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەكان باران و بەفر ببارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین