تەرمی هاووڵاتییەك لە قەڵادزێ‌ دۆزرایەوە



پۆلیسی ڕاپەڕین دۆزینەوەی تەرمی هاووڵاتیەك لە قەڵادزێ ئاشكرادەكات و دەڵێت:”پێنج فیشەكی كڵاشینكۆفی پێوەنراوە”.

بەپێی ڕاگەیەنراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە بڵاوكرایەوە:”كەمێك پێش ئێستا هێزەكانمان ئاگاداركران بەبونی تەرمێك لەقەڵادزێ لەنزیك شەقامی 60 مەتری، پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕوداوەكە، دەركەوت هاوڵاتیەك بەناوی (ئـ. ر.ٲ) ڕەگەزی نێر، لەدایكبوی ساڵی 1973 كوژراوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە:”دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەو توێكاری بۆ تەرمەكە، دەركەوت شوێنەواری 5 فیشەكی چەكی جۆری كڵاشینكۆف بەسەر جەستەیەوە هەیەو تیمی بەڵگەكانی تاوانی پشدەریش لەشوێنی ڕوداوەكە ژمارەیەك قەوانی كڵاشینكۆفیان دۆزیوەتەوەو بۆ ئەم مەبەستەش ڕێوشوێنی یاسایی لەسەر ڕوداوەكە دەستیپێكردوە”.

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت:”بەوتەی كوڕی تاوانلێكراو باوكی كێشەی لەگەڵ كەسدا نەبوەو ناشزانن كێ كوشتویەتی”.

پێشت عەزم: بەرزبوونەوەی دۆلار خەتای كازمییە
بە چەند هەنگاوێك گەدەت بپارێزە
دواتر بە چەند هەنگاوێك گەدەت بپارێزە
پەیوەندیدار