ساڵانە 100 هەزار دۆلار و لە ماڵەوەش ئیش بکە، ئەو ئیشە دەست کێ دەکەوێت؟



هەمووان بە دوای هەلی کاردا دەگەڕێن کە مووچەی زۆریان هەبێت، بەم دواییانە ئەمریکییەکان ڕوویان لە کارێک کردووە کە داهاتی دارایی زۆر بێت و لە هەمان کاتدا لە ماڵەوە و بەبێ چوونە ئۆفیس یان شوێنی کار.

لە ڕاپۆرتێکدا کە تۆڕی “سی ئێن بی سی”ی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، “لە ئەمریکا خواست لەسەر ژمێریار لە زیادبووندایە، چونکە بازاڕی کاری ئەمەریکا بەدەست کەمی ژمێریارەوە دەناڵێنێت، و زۆرێک لە کۆمپانیاکان پەنا بۆ دامەزراندنی ژمێریاران دەبەن تەنانەت ئەگەر لە ناو ماڵەکانیانەوە کاربکەن ، و تێکڕای مووچەی ئەم پیشەیە ساڵانە زیاتر لە 100 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

“بەهۆی شەپۆلێکی خانەنشینی و کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بڕوانامە لە بواری ژمێریاریدا وەردەگرن، تەواوی بازاڕی ئەمریکا لە کێشەدایە بۆ دابینکردنی ئەو کارمەندانەی کە لە بواری ژمێریاریدا کاردەکەن، ئەمەش فشارێکی زیاتر دەخاتە سەر ئەو پیشەییانەی کە هێشتا لە بازاڕەکەدا کاردەکەن.”

بەپێی ئامارەکانی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠٠ هەزار ژمێریار و وردبینی ئەمریکی کارەکانیان جێهێشتووە، کە بە ڕێژەی ١٧% کەمیکردووە.

ڕۆژنامەکە دەڵێت: پاڵنەرەکانی پشت ڕۆیشتنی بەکۆمەڵ زیاترە لە تەنها خانەنشینبوون، بەڵام ژمێریارانی گەنجتر لە نێوان تەمەنی ٢٥ بۆ ٣٤ ساڵ و پیشەگەرەکانی ناوەڕاستی پیشەیی لە گروپی تەمەنی ٤٥ بۆ ٥٤ ساڵان بە ژمارەیەکی زۆر پیشەکە بەجێدەهێڵن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی پەیمانگای ژمێریارانی بەڕێوەبردن کە ڕووپێوی زیاتر لە 1200 پیشەگەری ژمێریاری و دارایی ئێستا و پێشووی کردووە، زۆرێک لە ژمێریاران بەهۆی کەمی مووچە و کەمی دەرفەتی پێشکەوتنی پیشەکەیان وازیان لە کارەکانیان هێناوە.

براندی بریتۆن، پسپۆڕی دارایی و ژمێریاری لە کۆمپانیای ڕۆبەرت هاف دەڵێت، کاتژمێرە درێژەکانی کارکردنی ژمێریاری لەنێوان – 70 بۆ 80 کاتژمێرە لە هەفتەیەکدا،

بریتۆن دەشڵێت، ئەو ژمێریارانەی بوارەکە بەجێدەهێڵن زۆرجار دەچنە سەر پیشەی دارایی و تەکنەلۆژیا.

لە بازاڕێکی سەختی کاردا، قەیرانی ژمێریاری دەرفەتێکی ناوازە دەڕەخسێنێت بۆ پیشەییەکان بۆ دەستەبەرکردنی هەلی کارێکی جێگیر بە داهاتی دارایی بەرز.

لە کاتێکدا تێکڕای مووچەی ژمێریاران لە ئەمریکا ساڵانە نزیکەی ٦٨ هەزار دۆلارە، بەڵام بە ئەزموونترین ژمێریارەکان ساڵانە لە ١٥٠ هەزار دۆلارەوە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ هەزار دۆلار داهاتیان هەیە.

لێرەدا چەند ڕۆڵێک و مووچەی ژمێریاری کە زۆرترین داواکاری لەسەرە و کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە ئێستادا دامەزراندنیان بۆ دەکەن، بەپێی زانیارییەکانی ڕۆبەرت هاف دەخەینە ڕوو:

1-کۆنتڕۆڵی کۆمپانیا، و بڕی مووچەی ساڵانە لە نێوان 111 هەزار دۆلارەوە بۆ 210 هەزار دۆلارە.

2- بەڕێوەبەری دارایی، بڕی مووچەی ساڵانە لە نێوان 121 هەزار دۆلار بۆ 178 هەزار دۆلارە.

3- بەڕێوەبەری باج، بڕی مووچەی ساڵانە لە نێوان 133 هەزار دۆلار بۆ 207 هەزار دۆلارە.

4- بەڕێوەبەری ژمێریاری، بڕی مووچەی ساڵانە لە نێوان 82 هەزار دۆلار بۆ 117 هەزار دۆلارە.

5- ژمێریاری باڵا، بڕی مووچەی ساڵانە لە 71 هەزار دۆلار بۆ 101 هەزار دۆلارە.

زۆربەی کارەکان پێویستیان بە بڕوانامەی بەکالۆریۆس هەیە لە ژمێریاری یان

بوارێکی تایبەت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆبەر لە ئێستادا ژمێریاری بە یەکێک لە پیشە مووچە بەرزەکان لە ئەمریکا دادەنرێت، و ئەگەر ئەمریکا چارەسەری ئەو دۆخە نەکات و کارمەندی زیاتر دانەمەزرێنێت، خواست لەسەر ژمێریار زیاتر دەبێت و ڕەنگە مووچەکانیشیان چەند هێندە زیاد بکات.

حەیان عەبدولغەنی: بەم نزیکانە دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم دەکرێت
پێشت حەیان عەبدولغەنی: بەم نزیکانە دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم دەکرێت
بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاری كراوە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت
دواتر بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاری كراوە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت
ەیوەندیدار