دزی فانی سپلیتەکان لە سلێمانی دەستگیر کرا



پۆلیسی سلێمانی دزی فانی سپلێتەکانی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە، کە زیاتر لە 35 فانی سپلیتی دزیوە.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای چەند هاوولاتیییەک و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، کە لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی ٣٨ فانی سپلیتی لە هاوولاتییان بردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان دەسپێکرد بۆ سکاڵای ئەو هاووڵاتیانە و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ب،ح،ح )بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەکانیدا.

كۆمەڵ هەڵوێستی لەسەر هەڵبژاردن و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
پێت كۆمەڵ هەڵوێستی لەسەر هەڵبژاردن و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
كاتی كۆتایی هاتنی شەپۆلی گەرما و دەستپێكردنەوەی باران ڕاگەیەنرا
دوات كاتی كۆتایی هاتنی شەپۆلی گەرما و دەستپێكردنەوەی باران ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار