كاتی كۆتایی هاتنی شەپۆلی گەرما و دەستپێكردنەوەی باران ڕاگەیەنرا



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، تاوەكو هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە ئەم شەپۆلی گەرمایە بەردەوام دەبێت و دواتر شەپۆلی تری باران بارین و هەورە بروسکە دەستپێدەكەنەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی جێگیر بوونی سیستەمێکی پەستانی بەرزی بەهێز لەسەر هەرێم و دەورووبەری، کەبۆتە هۆی ڕەخساندنی کەشێکی وشک و بەهاوکاری تۆپەڵە هەوایەکی لاوازی گەرمی باکووری ئەفەریقیش کەشێکی تاڕادەیەک گەرمی ڕەخساندووە لەسەر ناوچەکانمان، تائه م سیستەمە لاواز نەبێت و تێک نەشکێت حاڵەتەکانی هەوری پێویستو سیستەمی تەڕ و باراناوی ناگەڕێتەوە سەر ناوچەکان.

ڕاشیگەیاند، ئەو کەشە وشک و سەقامگیرە و تاڕادەیەک گەرمەی چەند ڕۆژێکە جێگیرە لەسەر ناوچەکان درێژی دەبێت بۆ ناو هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە.

وتیشی، “لەناو هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتا بەلاواز بوونی بەرزە پەستان هاتنی حاڵەتەکانی هەور دەست پێدەکەنەوە بەشێوەی هەڕەمەکی و دواتر لەگەڵ تێکشانی تەواوی بەرزە پەستان شەپۆلی تری باران بارین و هەورە بروسکە دێنەوە ناوچەكەمان”.

ئەو شارەزا كەشناسییە پێشبینیشی كرد، بای باکوری خۆرهەڵات، کە بە “ڕەشەبا” ناسراوە بەخێرایی لاواز و مام ناوەند کەماوەی دوو ڕۆژە هەیە تا پێنج شەممە ناو ناو بەردەوامە و دواتر کۆتایی دێت.

ڕوونیشی كردەوە، لەئێستادا ئەوەی هەیە و نیشانەکان وادەریدەخەن پێش ئەوەی ئەم مانگە کۆتایی پێبێت سیستەمێکی باشی تری تەڕی باراناوی ڕوودەکاتەوە ناوچەکە بۆ ناو مانگی پێنج-یش حاڵەتەکانی باران بارین بەشێوەی بەرفراوان دەمێنن بەگشتی بۆ ناوچەکان.

 

دزی فانی سپلیتەکان لە سلێمانی دەستگیر کرا
پێشت دزی فانی سپلیتەکان لە سلێمانی دەستگیر کرا
تورکیا بە درۆن سێجار شارباژێڕی بۆردومان کرد
دواتر تورکیا بە درۆن سێجار شارباژێڕی بۆردومان کرد
ەیوەندیدار