وادەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیەندرا



وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم وادەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگەیاند و دەڵێت” بەزوترین کات وردبینی لە دۆسییەی سەرجەم فەرمانبەران تەواودەکەین و دواتر ڕەوانەی بەغدا دەکرێت”.

هونەر جەمال وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بۆ میدیاکان دواو وتی، لیستی مووچەی فەرمانبەران لە چەندڕۆژی ئایندەدا ئامادە دەبێت و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت،

ئاماژەی بەوەشدا، لە بەر ڕۆشنایی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی و ئەو میکانیزمەی مووچەی مانگەکانی شوبات و ئاداری پێ دابەشکرا، چاوەڕوان دەکەین ئەم مانگەش بەهامان میکانیزم مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبکرێت.

سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم، هونەر جەمال ئەوەی ئاشکرا کرد، دەست بە سەرجەم ڕێککارەکان کراوە، بەڵام ئەو پرۆسەیە کاتێکی زۆری دەوێت، چونکە دەبێت وردبینی لەسەرجەم دۆسییەی فەرمانبەراندا بکرێت و دواتر بخرێتە سەر لیست، و لە ئێستادا فەرمانگەکان لەلای خۆیانەوە سەرقاڵی ئەو وردبینییەن.

وتیشی”بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕەهەندێکی دارایی هەیە، بۆیە پێویستی بە گفتوگۆ و ڕێککەوتن دەبێت تاوەکو بەغدا پارەی زیاتر بۆ مووچە بنێرێت”.

فەرمانبەرانی هەرێم زیاتر لە هەشت ساڵە پلەبەرزکردنەوەیان وەستاوە، دوای بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە ناردنی مووچە و تەوتین کردنی بۆ سەر وەزارەتی دارایی عێراق ، فەرمانبەران و مامۆستایان داوای پلەبەرزکردنەوەیان کرد، هاوکات پێشتر وەزارەتی دارایی داوای لیستی مووچەی بە پلەبەرزکردنەوەوە لە سەرجەم فەرمانبگەکان کرد، بڕیاربوو لیستی مانگی پێنج بە پلەبەرزکردنەوەوە بنێرێت بۆ بەغدا، هێشتا دیار نییە ئەو پرۆسەیە تا مانگی ئایندە تەواو دەبێت یان کاتی زیاتری دەوێت.

پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بەشێوەیەكی كاتی ڕادەگیرێت
پێت پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بەشێوەیەكی كاتی ڕادەگیرێت
قوباد تاڵەبانی:هیوادارم ڕۆژێک نەوت نەمێنێت
دوات قوباد تاڵەبانی:هیوادارم ڕۆژێک نەوت نەمێنێت
پەیوەندیدار