پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بەشێوەیەكی كاتی ڕادەگیرێت



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و هەڵەبجە ڕایدەگەیەنن، بەهۆی “ئەپدەیت” كردنەوەی سیستمی مۆڵەتی شۆفێری، لە نیوەڕۆی سبەینێوە كارەكانی بەشی مۆڵەت بەشێوەی كاتی ڕادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “سبەی پێنج شەممە رێکەوتی 18/4/2024 بەشی مۆڵەت تا كاتژمێر 12:00 دەتوانن کارەکانتان ڕایی بکەن”.

ڕاشیگەیاندووە، لە كاتژمێر 1:00ی دوانیوەڕۆوە سیستەمی بەشی مۆڵەت ئەپدەیت دەکرێتەوە، واتە کارەکانی بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.

جەختیشی كردەوە، بە دەست بەکاربوون و گەڕانەوەی سیستەکەمە بۆ کاری خۆی ئاگادارتان دەکەینەوە.

هاوكات، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی پێنج شەممە رێکەوتی 18/4/2024 بەشی مۆڵەت تا كاتژمێر 12:00 دەتوانن کارەکانتان ڕای بکەن و لە كاتژمێر 1:00 سیستەمی بەشی مۆڵەت “ئەپدەیت” دەکرێتەوە واتە کارەکانی بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.

 

تورکیا بە درۆن سێجار شارباژێڕی بۆردومان کرد
پێشت تورکیا بە درۆن سێجار شارباژێڕی بۆردومان کرد
وادەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیەندرا
دواتر وادەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار