پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە



وەزارەتى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان داواى لەسەرجەم فەرمانگەکان کردووە، بە لیستێک پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران ئامادەبکەن، لەکاتێکدا تا ئێستا بڕە پارەی پێویست بۆ پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران دابیننەکراوە.

ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئازار دابەشدەکرێت، هاوکات بڕیارە لە دوای 20ی مانگەوە بەغدا پارە بۆ مووچەی مانگی نیسان بنێرێت، بەپێی زانیارییەکان بڕیارە مووچە مانگی ئایاریش بە پلەبەرزکردنەوەوە دابەشبکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی نووسراوێکی ئاڕاستەی  سەرجەم لقەکانی بانکە بازرگانییەکان کردووە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی بانکەکان، بەپێی یاسا وڕرێنمایی دیاریکراو بۆیان دیاری بکرێت، واتا بەرواری پلەبەرزکردنەوە تاوەکو 1ی ئایاری 2024 شایستەی چ پلەیەکن بە مەرجێک ڕەچاوی مۆڵەتی بێ مووچە و سزا بکرێت بۆیان ببەسترێت.

بانکە بازرگانییەکان داوایکردووە، چەند تێبینییەک لەبەرچاوبگیرێت لەوانە، فەرمانبەری ڕێکخراوەکان پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەکرێت بەپێی یاساى پلەبەرزکردنەوە بە مەرجێک ساڵی 2015 ببێتە بنەما.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو فەرمانبەرانەی کە پلەکانیان لە خوار پلەی 6 بووە، دوای ئەوەی بڕوانامەی ماستەر یاخود دکتۆرایان بەدەست هێناوە، لە بەرواری وەرگرتنی بڕوانامەکانیانەوە یەکسەر ناونیشانی مووچەکانیان دەگۆڕێت، ماستەر دەبێتە 3.740.000 هەزار دینار، دکتۆراش دەبێتە 4.290.000 هەزار دینار.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوانەی ناونیشانیان شارەزا/ بەڕێوەبەری پێشکەوتووە، تەنیا سەرە مووچەیان پێدەدرێت و لە خشتەکەدا دەبێت هاوتا بکرێت واتا لە پێش 2015 ئەو ناونیشانەیان هەبێت.

هەر بە گوێرەی نووسراوەکە، دەبێت لە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕەچاوی بڕوانامە بکرێت بە پێی لیستی مووچەی بەغداد بەمشێووەیە:

بروانامەى ناوەندی: لە 825 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و لە 893 هەزار دینار دەوەستێت.

بڕوانامەی سەرەتایی: لە 589 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و لە 700 هەزار دەوەستێت.

بێ بڕوانامە: لە 489 هەزار دینارەوە بە سەرە موچە لە 589 هەزار دەوەستێت.

بەکالۆریۆس/ پەیمانگا/ ئامادەیی: مووچەکانیان لە 1 ملیۆن و 110 هەزار دەوەستێت.

دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کاتێکدایە، لە سەرەتاى ساڵى 2016ەوە پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران ڕاگیراوە و فەرمانبەران دوو بۆ سێ پلەبەرزکردنەوەیان ڕاگیراوە، ئێستا حکومەتى هەرێم مانگانە پێویستى بە 49 ملیار دینارە بۆ دەستپێکردنى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران.

 

قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی قەدەغەکراودا دەگرێت
پێشت قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی قەدەغەکراودا دەگرێت
ڤیزە و نشینگەی هەرێمی کوردستان نادرێت بە هاووڵاتییانی سوریا
دواتر ڤیزە و نشینگەی هەرێمی کوردستان نادرێت بە هاووڵاتییانی سوریا
ەیوەندیدار