“هیچ ڕێکخراو و چالاکوانێکی ژنان لەگەڵ ئەوەدا نیە کە ژنێک بێتە کاڵا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان”



لە دیمانەیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕێزان شێخ دلێر ڕایگەیاندووە، شێوازی کارکردنی ئەو کچە مۆدێل و ئەوانەی سۆشیاڵ میدیا کە دەرکەتون شێوازی کارکردنێکە کە هەمووان دەزانین لەلایەن کۆمەڵگاوە قبوڵ نییە، ئەگەر بەوە دەڵێن ئازادی، نەخێر خۆزگە ئەوە ئازادی بووایە، ئازادی منی ژن ئەوەیە کە ئێمەی ژن بتوانین چۆن لەناو ئەو کۆمەڵگایەدا وەکو مرۆڤ ژیان بکەین، ئێمە هەتا ئێستا داوای یەکسانی دەکەین لە ئەرک و مافدا، دوربین لە توندوتیژی و بە ئارامی لە خێزاندا بژین،

دەشڵێت، ڕاستە ئەوانەی تیکتۆک و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش ئازادن، بەڵام ئازادن تا ئەوکاتەی کۆمەڵگاکەت قبوڵییان بکات،کێ پاڵپشتی ئەمانە دەکات؟ چونکە ئەو کچ و ژنانەی تۆڕەکۆمەڵایەتییانە کەسانێک نین بەئاسانی و ئاسایی هاتبێتنە پێشەوە، نەخێر ئەمانە هەمووی پاڵپشتییان هەیە.

ڕێزان شێخ دلێر دەشڵێت، پێمان دەڵێن ئێوە پاڵپشتی ئەم ژنانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن کە باسی ئازادی دەکەن ئەمە بەرهەمی ئێوەی ڕێکخراوەکانی ژنانە، ئێ وەڵاهی هیچ ڕێکخراو و چالاکوانێکی ژنان لەگەڵ ئەوەدا نیە ژنێک بێتە کاڵا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و گەورە پیاوانی ئەم وڵاتە ڕایانبگرن و دروستییان بکەن، جاران کە باسی لەشفرۆشی دەکرا بە ترسەوە باس دەکرا چونکە ئەوە بە یاسا ڕێکخراوە بەڵام ئێستا ئەم کچ و ژنانە لە سۆشیاڵ میدیا باسی هەمان شت(لەشفرۆشی) دەکەن بەڵام بەشێوەیەکی مۆدێرن کەباس لە سەرمایە و پاڵپشتی و کارەکانیان دەکەن، یان هەندێک کەناڵ کە دروستبوون هەمان کاردەکەن بە پرسیار کردنی ئەم کچ و ژنانە تەنانەت هەر کچ و ژن نین تەنانەت هەندێک لە کوڕیشییان تێدایە، ئەو پرسیارانەیان لێدەکەن کە دەزانن کۆمەڵگاکەیان قبوڵی نیە.

خەڵک ئەگەر بڵێ ڕێکخراوەکانی ژنان چییان کردووە، ڕەنگە ئەگەر بڵێم بەهەزاران ژن و کچ لە مردن ڕزگار کراون، ئەوەی ئێستا ئێمە دەیبینین جیاوازە، ئەوەی ئێمەیش دەیڵێیین جیاوازە، من خۆم چەندین جار وتومە کە دەچمە دەر هیچ بۆنێک نیە خۆشتر لە بۆنی ماڵەکەی خۆم و ئارامی ماڵەکەی خۆم، کە ژن ئەمەی دەوێ و ئێمەش ئارامی ماڵ و ژیانمان بۆ ژن دەوێ، نەک ئەوەی ئێستا کە مناڵەکانمان ئالودە دەکات و ژیانی هەمووی خستۆتە مەترسییەوە، ڕەنگە مناڵەکەی من ڕۆژانە سەیری بکات بەڵام دەبینێ دەکوژرێ، کەواتە کە کۆمەڵگا قبوڵی ناکات ئەمانە چۆن دروستبوون؟! ئەم کەسانە تەنها ئەوەندە ئەو کچ و ژنانەیان دەوێ تا دەگاتە جێگایەک، لەدوای جێگاکە ئەنجامەکەیان کوشتنە،هەرئەوەی دروستی کردووە دەیانکوژن، هەروەک بینیمان چل پێگە لەناو چەند بەرپرسی وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دروستکراون بۆ بەکارهێنانیان بۆ بەلاڕێدابردنی خەڵکانێک لە ڕێگای ئەم کچانەوە بەناوی مۆدێل دواتریش کە کارییان پێیان نەما هەرخۆیان دەیانکوژن، ئەم کوشتنەی ژنان جیاوازە لە کوشتنی ژنان لەسەر شەرەف.

دەشڵێت”منیش لەگەڵ کرانەوەم، هیوادەخوازم ئێمە هەرێم و وڵاتێکمان هەبێت کە کچان و ژنان بە ئازادانە بڕۆن کاربکەن و گێچەڵی سێکسییان پێنەکرێت، بەڵام ئەگەر کاری ئەو فاشیۆن و مۆدێڵانەی دروستکراون ئاسایی بێت نابێت بکوژرێت لە دواتردا و منی پێداچڵەکێم، ئێمە ئێستا لەو قۆناغەداین کە بەڕاستی قورسە ڕۆژانە کەسێک دەرکەتووە و بۆتە فیگەرێکی دیار بەڵام دواتر بکوژرێت، دواتریش دێتە سەر ئەو ڕاستیەی کە کۆمەڵگا ئەمەی قبوڵ نیە و ناشکرێت بە زۆر ئەمە بە کۆمەڵگا قبوڵ بکرێت چونکە دابونەریت بەئاسانی ناگۆڕدرێت، ئێمە کارمان کردووە و کاریش دەکەین کە ژنێک هەڵە دەکات پێویست ناکات بکوژرێت، چونکە هەمومان هەڵە دەکەین دەبێّت یارمەتی ڕاستکردنەوەی ئەم هەڵانە بدرێن نەک بیانکوژین، بەداخەوە ئەو ژیانەی لەسۆشیاڵ میدیا ئەو ژن و کچانە پیشانی دەدەن ئاسانیان کردووە ئەمڕۆ هاوسەگیری دەکات بەیانی جیادەبێتەوە”.

وەزیری پەروەردە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سودانی ئاشکرا کرد
پێشت وەزیری پەروەردە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سودانی ئاشکرا کرد
بۆ دابەشکردنی زەوی داوای ناوی فەرمانبەران کرا
دواتر بۆ دابەشکردنی زەوی داوای ناوی فەرمانبەران کرا
ەیوەندیدار