قوباد تاڵەبانی:هیوادارم ڕۆژێک نەوت نەمێنێت



جێگری سەرۆکی حکەمتی هەرێم لە پانێڵێکی دیداری سلێمانی ڕایگەیاند، ئابووری عێراق و هەرێم بەردەوام ناهاوسەنگە و تەنها پشت بە نەوت دەبەستێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی دیداری سلێمانی ڕایگەیاند، عێراق و هەرێم ئابوورییەکی نا هاوسەنگیان هەیە چونکە تەنها پشت بە نەوت دەبەستێت،

وتیشی، “میزاجی شەخسی و ناتەبایی کاریگەری لەسەر ئابووری عێڕاق و هەرێم کردووە، چونکە بڕیارەکان بە میزاج دەدرێن و ڕۆژانە گۆڕانکارییان بەسەردادێت”.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، دەبێت عێراق و هەرێم لە ڕێگەی بەهێزکردنی ئابووری هەمەچەشنە بتوانن پێگەی خۆیان قایم بکەن و دووربکەوینەوە لە پشتبەستن بە تەنها یەک سەرچاوەی داهات کە نەوتە، چونکە ڕۆژێک دادێت نەوت نامێنێت و کۆتایی پێدێت،

دەشڵێت” ئومێدەوارم ڕۆژێک بێت نەوت نەمێنێت، چونکە بۆتە بەڵا و نەهامەتی بۆ هەرێم و عێراق”.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، لەڕێگەی دامەزراوەی بەهێز و سەرچاوەی دارایی و بانکی ڕاستەقینە دەبێت ئەو بەرەوپیشچوونە لە کەرتی ئابووری وڵات بکەین، پێویستمان بەوەیە کەرتی تایبەت بەهێزبکەین و سەرچاوەی زیاتری داهات فەراهەم بکەین، وتیشی” تاوەکو بەم جۆرە وڵات بەڕێوەببەین نابینە خاوەن ئابوورییەکی بەهێز”،

هەروەها سەرنجی خستە سەر ئەوەی لە عێراق و هەرێم سەرکردەی زۆر هەن بەڵام دەوڵەتمەدارکەمە، پێویستە فەلسەفەی بەڕێوەبردنی ئابووری بگۆردرێت.

وادەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیەندرا
پێت وادەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیەندرا
عه‌ممار حه‌كیم: بڕیاره‌كانی دادگا ڕێگرن له‌ نه‌رمی نواندن به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێم
دوات عه‌ممار حه‌كیم: بڕیاره‌كانی دادگا ڕێگرن له‌ نه‌رمی نواندن به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێم
پەیوەندیدار