هۆشدارییەک لە کەشناسییەوە بۆ هاووڵاتییان لەبارەی دروستبوونی لافاو



کەشناسیى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە تەواوى هەرێمى کوردستان بارانێکى زۆر دەبارێت و ئەگەرى روودانى لافاو هەیە.

لە راگەیەندراوێکدا کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” ئەمشەو و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی، لە تەواوی هەرێمی کوردستان بارانێکی زۆر دەبارێت”.

دەشڵێت، لەم ڕووەوە هۆشداری دەدەین بە هاووڵاتییان لە ئەگەری ڕوودانی لافاو، ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەن:
1- سویچی کارەبای ماڵ بکوژێننەوە.
2- لەو شوێنانە مەوەستن کە مەترسیی هەبوونی کارەبای لێ دەکرێت.
3- بڕۆنە بەرزترین شوێنی ماڵەکانتان.
4- شۆفێری مەکەن.
5- لە ناوچە نزمەکان دوور بکەونەوە.
6- زۆر پێویست نەبێ، ڕێگە گشتییەکان بەکار مەهێنن.
7- لەو ناوچانە دوور بن کە مەترسیی هەورەبروسکەیان تێدایە.

کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم لەبارەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا روونکردنەوە دەدات
پێشت کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم لەبارەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا روونکردنەوە دەدات
وەزیری پەروەردە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سودانی ئاشکرا کرد
دواتر وەزیری پەروەردە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سودانی ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار