بۆ دابەشکردنی زەوی داوای ناوی فەرمانبەران کرا



ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە فەرمی داوای ناوی فەرمانبەران دەکات بۆ تەواوکردنی ڕێکاری پێویست و دابەشکردنی زەوی بەسەریاندا.

بە پێی نووسراوێکی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ کاروباری کارگێڕی، کە ئاراستەی گشت قائمقامیەتییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کراوە، تێیدا داوا دەکات بەزووترین کات ناوی فەرمانبەرانیان بۆ بنێردرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەریاندا.

هەر بە پێی نووسراوەکە ،ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕێنمایی تێدا نووسیەوە و داوادەکات بەو شێوازەی داواکراوە ناوەکان بنووسن، و دەڵێت” ئاماژە بە نووسراوی بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران ژمارە (٢١٨٨) لە ڕێکەوتی ٣-٤-٢٠٢٤ بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بە سەر فەرمانبەران لەسەر میلاکی دام و دەزگاکان، بە پێی خشتەی خوارەوە بە شێوەی لیست و سیدی ڕێکخرابێت بۆ مان ڕەوانە بکەن بەزووترین کەن بۆ ئاگاداریتان و ئەنجامدانی کاری پێویست”.

لە خشتەکەدا ناوی چواری فەرمانبەر لەگەڵ ناونیشانی وەزیفی و ڕێکەوتی دەست بەکاربوونی بۆ یەکەم جار و هەروەها لەگەڵ ئەوەی ئایە ئەو فەرمانبەرە سوودمەند بووە لە وەرگرتنی زەوی یان نا داواکراوە، کە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بنێردرێت.

جێی باسە سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەمانگی ئازاردا ڕایگەیاند دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکەنەوە بەسەر فەرمانبەراندا، هاوکات ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار رایگەیاند، لەگەڵ سەرجەم شارەوانییەكان بۆ بابەتی ڕێكارەكانی دابەشكردنی زەوی کۆبووینەوە و دەست بە ڕێکارەکان دەکەین.

“هیچ ڕێکخراو و چالاکوانێکی ژنان لەگەڵ ئەوەدا نیە کە ژنێک بێتە کاڵا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان”
پێشت “هیچ ڕێکخراو و چالاکوانێکی ژنان لەگەڵ ئەوەدا نیە کە ژنێک بێتە کاڵا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان”
كاتی ناردنی مووچە و بڕیاری عێراق بۆ پلەبەرزكردنەوە ڕاگەیەنرا
دواتر كاتی ناردنی مووچە و بڕیاری عێراق بۆ پلەبەرزكردنەوە ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار