وەزیری پەروەردە دەربارەی مووچەی وانەبێژان ڕوونکردنەوە دەدات



ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە کە دەربارەی خەرجکرتدنی مووچەی وانەبێژان قسەکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، لیستی مامۆستایانی وانەبێژانمان بۆ وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ناردووە.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ قسەکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق سەبارەت بە مووچەی وانەبێژان.

پێشتریش وەزیری پەروەردە ڕایگەیاندبوو دوای ناردنی ئەو لیستە داوای تەرخانی دارایی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکرێت، کە هەموو مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان وەک گرێبەستی هەمیشەیی و لەگەڵ هەموو مووچە خۆراندا شایستەی مووچەیان وەربگرن .

زیادکردنی مووچە، خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانی هەرێم ناگرێتەوە
پێشت زیادکردنی مووچە، خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانی هەرێم ناگرێتەوە
“پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا گۆڕانکاری بەسەردا دێت”
دواتر “پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا گۆڕانکاری بەسەردا دێت”
ەیوەندیدار