“پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا گۆڕانکاری بەسەردا دێت”



سوودانی بە جانتایەکی پڕ لە پرسی گرنگ، لەسەردانەکەی بۆ واشنتۆن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکای گفتوگۆی کردووە، لەنێویاندا پرسی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان -عێراق، داھاتووی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی، ھەروەھا پرسەکانی وزە و ئابووری.

 

ڕۆژی ١٥ ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لەسەردانەکەی بۆ واشنتۆن لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کۆبووەوە.

 

یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، باس لە پەیوەندییەکانی داھاتووی نێوان عێراق و ئەمریکا کرا و لەوبارەیەوە محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند؛ کە رێککەوتننامەی ستراتیژی، نەخشەرێگایەکە بۆ پەیوەندییەکانی داھاتووی عێراق و ئەمریکا.

شرۆڤەکاری سیاسی، عەلی بەیدار پێیوایە دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بۆ واشنتۆن، پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەمریکا گۆڕانکارییان بەسەردا.

 

عەلی بەیدار دەڵێت: “دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بۆ واشنتۆن، پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەمریکا گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و دەچێنە قۆناغێکی نوێیەوە کە تیایدا گرنگی بە لایەنەکانی گەشەپێدان و وەبەرھێنان دەدەرێت، ئەوەش پێچەوانەی حکوومەتەکانی پێشووی عێراق، کە لە پەیوەندیی بەغدا لەگەڵ واشنتۆن، تەنھا گرنگیان بە لایەنی ئەمنی داوە”.

 

وتیشی: “ئەمڕۆ عێراق ھەوڵدەدات لە کەرتەکانی وزە، ئابووری، فێرکردن و ڕۆشنبیری، ھاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا هەبێت کە ئەوەش وا دەکات عێراق لە زۆرێک لە ناکۆکییە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان دوور بکەوێتەوە”.

 

شرۆڤەکاری سیاسی، عەلی بەیدار وتی: “دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بۆ واشنتۆن، پەیوەندی عێراق لەگەڵ ئەمریکا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەچێتە قۆناغی نوێیەوە کە تیایدا گرنگی بە لایەنەکانی گەشەپێدان و وەبەرھێنان دەدەرێت، ئەوەش پێچەوانەی حکوومەتەکانی پێشووی عێراق کە، لە پەیوەندیی بەغدا لەگەڵ واشنتۆن، تەنھا گرنگیان بە لایەنی ئەمنی داوە”.

 

ھاوکات محەمەد شیاع سوودانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ئەنجامدا.

 

ئەوەی زانراوە لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، زیاتر جەخت لە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم کراوەتەوە.

 

ئەمریکا ھەوڵدەدات، لەوە زیاتر ھەناردکردنەوە نەوتی ھەرێمی کوردستان-عێراق دوانەکەوێت و ئەو پرسە لەنێوان ھەولێر و بەغدا، چارەسەر بکرێت.

 

دیلان غەفور سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەندامی ئەنجوومەنی عێراق کە لە کۆبوونەوەکەی محەمەد شیاع سوودانی و ئەنتۆنی بلینکن بەشداربووم بە ڕۆژنامەوانانی راگەیاند: “لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای دەست پێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان کردووە”.

 

بە وتەی دیلان غەفور لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە کە لە ڕێگای ھەموارکردنی یاسای بوودجەی گشتیی عێراق، یان ھەموارکردنی گرێبەستەکانی نەوتی ھەرێمی کوردستان، ھەوڵی چارەسەری کێشەی ڕاگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەدەن.

 

ھەروەھا لەچوارچێوەی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، لیژنەی باڵای ھەماھەنگی ھاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریکا کۆبووەوە.

 

لەوبارەیەوە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربووە، ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، تاوتوێ کراوە.

 

سەفین دزەیی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا، ئاشکرایکردووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، جەختی لە گرنگی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق و تورکیا کراوەتەوە.

 

لە ٢٥ی ئاداری ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیا وەستاوە و، بەمھۆیەوە کارەکانی بەشێک لە کۆمپانیاکانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان-عێراق ڕاگیراوە.

 

ھاوکات لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٣دا، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، مەسرور بارزانی لە بەغدا، رێککەوتنێک لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم واژووکرا، بەڵام ھێشتا ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم دەستی پێ نەکردووەتەوە.

 

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان -عێراق ڕایگەیاندبوو، کە بەھۆی ڕاگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمەوە تا ئێستا، ١٤ ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە.

وەزیری پەروەردە دەربارەی مووچەی وانەبێژان ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت وەزیری پەروەردە دەربارەی مووچەی وانەبێژان ڕوونکردنەوە دەدات
سەمیر هەورامى: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکەین
دواتر سەمیر هەورامى: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکەین
ەیوەندیدار