داشكاندن لە باجی ئەو پیشەوەرانەدا دەكرێت كە داهاتیان سنووردارە



حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاریی ئه‌و كاسبكار و پیشەوەرانه‌ ده‌كات كه‌ داهاتيان سنوورداره‌، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێنماییی داشكاندنی خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەی بە ڕێژەی 50% دەركردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران كە لە 27 ی ئاداری 2024 دەرچووبوو، ڕێنمايی دارایی بە مەبەستی هاوكاریكردنی پیشەوەرانی داهاتی سنووردار دەركرد، كە كاری پێویست بۆ داشكادنی خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەیان بە ڕێژەی 50% بە ئامانجی كەمكردنەوەی باری قورسی داراییان ئەنجام بدرێت.

لە ڕێنماییەكەدا كارئاسانی پێویست لە چوارچێوەی یاساكانی باج بۆ باجدەران لە چین و توێژی كاسبكاران و پیشەوەران دەكرێت، بە تایبەت پێداچوونەوەی دەسەڵاتی دارایی بە ڕێژەی خەمڵاندنی باجی پیشەكان و كاری كاسبكاران كە خاوەن یەك سەرچاوەی داهاتی سنووردان و بژێویی ژیانی خێزانییان لەسەر ئەم كارەیە، بە ئاراستەی بارسووكی لە پێدانی باج، بە ڕەچاوكردنی بارودۆخی ناهەمواری دارایيی هەرێمی كوردستان.

ڕۆژی 27 ی ئاداری 2024، حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین بڕیاری بۆ داشكاندن و لێخۆشبوون لە قەرز و باج و سزاكانی سەر هاووڵاتییان دەركرد و قۆناغ بە قۆناغ بڕیارەكان چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سەباح هەورامی: ئەم پەتایەی هەیە ڤایرۆسەکەی بەشێکی زۆری کۆرۆنایە
پێت سەباح هەورامی: ئەم پەتایەی هەیە ڤایرۆسەکەی بەشێکی زۆری کۆرۆنایە
بانکی ڕەشید پێدانی کارتی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند
دوات بانکی ڕەشید پێدانی کارتی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار