بانکی ڕەشید پێدانی کارتی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند



لە دوو لقی بانکی ڕەشید، هاووڵاتییان دەتوانن کارتی ئەلیکترۆنی وەربگرن و بۆ ئەنجامدانی کارەکانی ڕۆژانەیان بەکاریبهێنن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ڕەشید دوو لقی بانکەکەی بۆ پێدانی کارتی ئەلیکترۆنی بە هاووڵاتییان ڕاگەیاند، کە لە ڕێگەی ئەو کارتانەوە دەتوانن بازاڕی ئەنجامبدەن.

بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوانەی ئارەزووی بەدەستهێنانی کارتەکەیان هەیە، دەتوانن سەردانی هەردوو لقی (ڕاغبە خاتون و لقی سالحیە) بکەن و بەڵگەنامەی کەسی لەگەڵ خۆیان بهێنن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاووڵاتییان دەتوانن ئەم کارتانە بۆ بازاڕیکردن، پڕکردنەوەی سووتەمەنی لەگەڵ بازاڕی ئەلیکترۆنی بەکاریبهێنن.

داشكاندن لە باجی ئەو پیشەوەرانەدا دەكرێت كە داهاتیان سنووردارە
پێشت داشكاندن لە باجی ئەو پیشەوەرانەدا دەكرێت كە داهاتیان سنووردارە
هاتووچۆی گەشتیاری لە باشماخەوە دەستیپێکردەوە
دواتر هاتووچۆی گەشتیاری لە باشماخەوە دەستیپێکردەوە
ەیوەندیدار