سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تارانەوە باسی مووچە و هەڵبژاردن دەکات



سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە لەگەڵ بەرپرسانی تاراندا باسیان لە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردبێت و نابێت هەڵبژاردن ببێتە هۆی لێکترازانی زیاتری هەرێم.

ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تارانەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا گفتوگۆیان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردبێت.

سەرۆکی هەرێم وتی: “جگە لەوەی کە کەی هەڵبژاردن دەکرێت، بە هیچ شێوەیەک باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە”.

نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنیش ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتی پاراستنی بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە و هەر هەنگاوێکیش بنێم لەو چوارچێوەیەدا دەبێت، پێویستە هەڵبژاردنێک بکرێت هەموو لایەنەکان تێیدا بەشدار بن و نەبێتە هۆی لێکترازانی زیاتری هەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە کردەوە و ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری پابەندییەکانی جێبەجێکردووە و نابێت چیتر مەسەلەی مووچە ببێتە هەواڵ و تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە قۆناغیكی نوێیان لەگەڵ ئێران دەستپێکردووە و جەختیشیکردەوە لەوەی ڕێنادەن بەوەی هەرێمی کوردستان ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی.

دوای ئاگرەکەی هەولێر، سلێمانی بەدواداچوون بۆ ڕێنماییەکانی خۆپاراستن دەکات
پێشت دوای ئاگرەکەی هەولێر، سلێمانی بەدواداچوون بۆ ڕێنماییەکانی خۆپاراستن دەکات
پەروەردەی شارەزوور لەبارەی ڕاگرتنی دەوامەوە بڕیاری دا
دواتر پەروەردەی شارەزوور لەبارەی ڕاگرتنی دەوامەوە بڕیاری دا
ەیوەندیدار