وتەبێژی کۆمسیۆن: بەردەوامین لە ڕێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن



وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، “بەردەوامین لە ڕێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، داواش لە هاووڵاتییان دەکەین سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن”.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و داواش لە هاووڵاتییان دەکەن سەردانی بنکەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەردەوامین لە ڕێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دەستمان بە چاپکردنی فۆرمی دەنگدان کردووە.

ئاماژەی بەوەکرد لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا سەرەتای ئەم مانگە، 818 هەزار و 997 کارتی بایۆمەتری دەنگدان تەواوبوون، لەو ژمارەیەش 290 هەزار و 653 کارتیان لەلایەن هاووڵاتییانەوە وەرگیراونەتەوە و ئێستا 528 هەزار و 344 کارت وەرنەگیراونەتەوە.

داوایشیکرد، هاووڵاتییان سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن و کارتی بایۆمەتری دەنگدانەکانیان وەربگرنەوە.

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆدەبێتەوە
پێشت ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆدەبێتەوە
فایق زێدان پێشوازی لە بلاسخارت کرد
دواتر فایق زێدان پێشوازی لە بلاسخارت کرد
ەیوەندیدار