ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆدەبێتەوە



سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی داهاتە نانەوتییەكان و بە بانكیكردنی مووچە و لەگەڵ بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست كۆدەبێتەوە.

سبەینێ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر دەكات، دواپێشهاتەكانی بابەتی مووچە و دارایی، پابەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ لە بابەتی داهاتە نانەوتییەكان و بەبانكییكردنی مووچە، بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بابەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و پرۆژەكانی بەنداو و ئاودێری لە هەرێمی كوردستان.

لەکاتێکدا پێشتر ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا بە هاوکاری وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی ڕاژە لەگەڵ سەرۆکی دیوان و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیی ڕاپۆرتێکی پڕ زانیاریمان لەسەر کەیسی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ئامادەکردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

ئاماژەی بەوەکرد، فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست هێزێکی گەورەی کارن لە ناو دامەزراوەکانی حکومەت و ژمارەیان ٣٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، کە ئەرک و لێپرسراوێتی گەورەیان لە ئەستۆیە و ناکرێت کەیسەکەتان نادیدە بگیرێت.

نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بازرگانی عێراق لە تاران کۆبوونەوە
پێشت نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بازرگانی عێراق لە تاران کۆبوونەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: بەردەوامین لە ڕێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن
دواتر وتەبێژی کۆمسیۆن: بەردەوامین لە ڕێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن
ەیوەندیدار