سەباح هەورامی: ئەم پەتایەی هەیە ڤایرۆسەکەی بەشێکی زۆری کۆرۆنایە



لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و گۆڕانی كەشوهەوا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان تووشی پەتا بوون و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت: پەتاكە وەرزییە و لە چەند ڤایرۆسێك پێكهاتووە، كە بەشی زۆری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ئەم پەتایەی ئێستا لەناو خەڵکدا بڵاوبۆتەوە، کۆرۆنا نییە پەتای وەرزییە، بەڵام ڤایرۆسەکەی بەشێکی زۆری کۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێکی دیکەیە.

سەبارەت بە نەخۆشی کۆلێرا، وتی: “ئەم پەتایە پێویستی بە رێگرییە لە بڵاوبونەوەی و دەبێت لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما فەرمانگە پەیوەندیدارەکان رێگریی لە بڵاوبونەوەی بکەن”.

وتیشی، ” ئاوی سلێمانی بەشێکی زۆری پیسە و بەشێکی زۆری گەڕەکەکان بە تانکەر ئاویان بۆ دەڕوات، سیتییەکانیش سەرچاوەی ئاوەکانیان پاک نییە و دەبێت ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن”.

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا جەخت لە هەڵبژاردن دەكەنەوە
پێشت نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا جەخت لە هەڵبژاردن دەكەنەوە
داشكاندن لە باجی ئەو پیشەوەرانەدا دەكرێت كە داهاتیان سنووردارە
دواتر داشكاندن لە باجی ئەو پیشەوەرانەدا دەكرێت كە داهاتیان سنووردارە
ەیوەندیدار