پەروەردەی شارەزوور لەبارەی ڕاگرتنی دەوامەوە بڕیاری دا



پەروەردەی شارەزوور ڕاگرتنی دەوامی لە باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتییەکان ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاند، بە ڕەچاوکردنی باری کەشوهەوا و بۆ دەوامی دووەم دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ (٧-٥-٢٠٢٤) دەوام ڕادەگیریت.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای پرس و ڕاوێژ بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و قائیمقامی قەزای شارەزوور بڕیارماندا دەوامی دووەم لە سەرجەم باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە (١ -٦) سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان ڕابگیرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمرۆ دەوامی دووەم لە خوێندنگە ئامادەییەکان و قوتابخانەکانی (٧-٩)  ئاسایی دەبێت.

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تارانەوە باسی مووچە و هەڵبژاردن دەکات
پێشت سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تارانەوە باسی مووچە و هەڵبژاردن دەکات
نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بازرگانی عێراق لە تاران کۆبوونەوە
دواتر نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بازرگانی عێراق لە تاران کۆبوونەوە
ەیوەندیدار