کەشناسی: پلەکانی گەرمان دەچنە سەروو 30 پلەی سیلیزی



کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەبن و لە شارەکانی هەرێم دەگاتە سەروو 30 پلەی سیلیزی.

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێراى با  لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما بە نزیکەى 1-2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەى چەند رۆژى داهاتوودا پلەکانی گەرما لە سەنتەرى پارێزگاکان لە 30 پلە زیاتر دەبێت وە ناوچە شاخاوییەکان لە نێوان 25-27 پلەى سیلیزى دەبێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 28

سلێمانی: 27

دهۆک: 27

زاخۆ: 29

هەڵەبجە: 27

کەرکوک: 31

سۆران: 25

حاجی ئۆمەران: 17

گەرمیان: 33

هاتووچۆی گەشتیاری لە باشماخەوە دەستیپێکردەوە
پێت هاتووچۆی گەشتیاری لە باشماخەوە دەستیپێکردەوە
بڕوانە هانس مۆرگێنتاو: دەبێت هێزمان هەبێت و ئەقڵیش لە تەنیشتی دا
دوات بڕوانە هانس مۆرگێنتاو: دەبێت هێزمان هەبێت و ئەقڵیش لە تەنیشتی دا
پەیوەندیدار