هاتووچۆی گەشتیاری لە باشماخەوە دەستیپێکردەوە



هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نیودەوڵەتی باشماخەوە دەستیپێکردەوە کە پدوێنێ بە هۆی کێشەی ئینتەرنێتەوە ڕاگیرابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم گەشتیاران دەکەین کە هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاساییە و دەستی پێکردووتەوە.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو کێشانەی هەبوون لە مەرزی باشماخ دیوی ئێران چارەسەرکراون و لە کاتژمێر 11:30ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە هیچ ڕێگریەک نەماوە و گەشتیاران دەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.

دوێنێ بە هۆی دروستبوونی کێشە لە هێڵی ئینتەرنێتی دیوی ئێران، هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی باشماخەوە ڕاگیرا و دەیان گەشتیار گیریانخوارد.

بانکی ڕەشید پێدانی کارتی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند
پێشت بانکی ڕەشید پێدانی کارتی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند
کەشناسی: پلەکانی گەرمان دەچنە سەروو 30 پلەی سیلیزی
دواتر کەشناسی: پلەکانی گەرمان دەچنە سەروو 30 پلەی سیلیزی
ەیوەندیدار