تەندروستی سلێمانی: 25 تیمی تەندروستی بۆ ڕۆژانی جەژن لە ئامادە باشیدا دەبن



وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا سەرجەم نەخۆشخانەکان بە شێوەی ئێشکگر کراوە دەبن، 25 تیمی تەندروستیش لە ناو سەنتەر و دەرەوەی سلێمانی جێگیر دەکرێن.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک ڕایگەیاند، ئامادەکارییمان بۆ ڕۆژانی جەژن کردووە و تیمەکانمان لە ئامادەباشیدا دەبن، هاووڵاتییان لە هەر شوێنێک پێویستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی بێت دەتوانن پەیوەندی بکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، لەم دوو ڕۆژەوە تیمەکانی 122 لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان جێگیرکراون، لە ڕۆژانی جەژنیشدا بە هەمان شێوە لە سەیرانگاکان ئامادەییان دەبێت، لەبەرئەوەی وەرزی بەهارە و هاووڵاتییان ڕوو لە شوێنە گەشتییارییەکان دەکەن.

وتیشی، هەموو مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانی سنووری دەرەوەی شاریش ئامادەکاری پێویستیان کردووە، سەرجەم نەخۆشخانەکان 24 کاتژمێر بە شێوەی ئێشکگر لە خزمەتی هاووڵاتییاندا دەبن، هەر چوار فریاکەوتنەکەی دیکەی سلێمانی: فریاکەوتنی منداڵان، ژنان و منداڵبوون، لەگەڵ ئیمێرجنسی کراوە دەبن.

ئەوەشی خستەڕوو، سەنتەرە 24 کاتژمێرییەکانی وەک بانکی خوێن، پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی، سەنتەری 122 ڕۆژانە لە خزمەتی هاووڵاتییاندا دەبن، بەپێی ئەو پلانەی کە دانراوە نزیکەی 20 بۆ 25 تیمی تەندروستی لە ئامادەباشیدا دەبن، بەپێی پێویستیش گۆڕانکاری لە شوێنەکانیان دەکرێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە کە هەر کاتێک پێویستییان بە هاوکاری بوو دەتوانن پەیوەندی بە تیمەکانی 122 یاخود ژمارە مۆبایلەکانی 07701949090- 07701949091 فریاگوازری تەندروستی بکەن.

زیاتر لە سێ هەزار کەس چوونەتە عومەرە
پێشت زیاتر لە سێ هەزار کەس چوونەتە عومەرە
نرخی دۆلار لە ئاستێکی بەرزدایە
دواتر نرخی دۆلار لە ئاستێکی بەرزدایە
ەیوەندیدار