نرخی دۆلار لە ئاستێکی بەرزدایە



نرخی دۆلار لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە و 100 دۆلار لە سەروو 148 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەولێر، بەغدا و بەسڕە بە 148 هەزار 100 دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە سلێمانی بە 148 هەزار و 200 دینارە.

لە لایەکی دیکەشەوە، بەهای تمەن بەردەوامە لە دابەزین و نرخی 100 دۆلار بە شەش ملیۆن و 250 هەزار تمەنە.

داکشانی بەهای دراوی تورکیش درێژەی هەیە و  100 دۆلار بە سێ هەزار و 220 لیرەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

تەندروستی سلێمانی: 25 تیمی تەندروستی بۆ ڕۆژانی جەژن لە ئامادە باشیدا دەبن
پێشت تەندروستی سلێمانی: 25 تیمی تەندروستی بۆ ڕۆژانی جەژن لە ئامادە باشیدا دەبن
ئەمڕۆ پشووی فەرمییە، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوامە
دواتر ئەمڕۆ پشووی فەرمییە، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوامە
ەیوەندیدار