دارایی هەرێم وردەكاری پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات



وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و چاوەڕێ دەکەین وەزارەتەکان لە ماوەیەکی نزیکدا دۆسیەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانمان بۆ ڕەوانە بکەن بۆ ئەوەی دوای جەژن ئێمەش لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتووگۆی لەسەر بکەین.

ھونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە، “لە ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵێک پێشنیار و بنەمامان دیاریکردبوو کاتێک بوودجە ھەموار بکرێتەوە چۆن پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکەینەوە، بۆیە ئێستا دوای ڕێککەوتنی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێم و عێراق دۆخەکە لەبارە بۆ ئەوەی پلەبەرزکردنەوە جارێکی دیکە دەستپێبکاتەوە”.

وتوشیەتی، “نووسراوێکی فەرمیمان بۆ سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە کردووە بۆ ئەوەی دەست بکەن بە ڕێکارەکان بۆ ئەوەی پلەبەرزکردنەوە دەست پێبکاتەوە و ئێستا پڕۆسەکە لە بواری جێبەجێکردندایە، بەڵام پڕۆسەیەکی وردە و کاتی پێویستە، بۆیە ئومێد دەکەین لەچەند ھەفتەی داھاتوودا وەزارەتەکان دۆسیەکان بۆ ئێمە ڕەوانە بکەن بۆ ئەوەی بتوانین لەماوەیەکی نزیکدا پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکەینەوە”.

ھونەر جەمال ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق باسی پلەبەرزکردنەوەش ھاتووە و دوای جەژنی ڕەمەزان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق باسی لێوە دەکەین، بۆیە ئومێد دەکەین بتوانین لەنزیکترین کاتدا پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە و ئەم مافە بۆ فەرمانبەران بگەڕێتەوە”.

دەشڵێت: “پێویستە بزانین ئەگەر پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە پێویستی بە چەند پارە ھەیە، ھەروەھا پێویستە وردبینی لە دۆسیەی فەرمانبەران بکرێت، کە پێویستی بەکۆمەڵێک ڕێکار ھەی”.

وتەبێژی وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکردووە، داوامان کردووە وەزارەتەکان بەزووترین کات سەرجەم دۆسیەکانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانمان بۆ ڕەوانە بکەن بۆ ئەوەی ئێمەش وردبینی بۆ بکەین و دواتریش لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆی لەسەر بکەین و ئالیەتێک دابنرێت بۆ ئەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە.

 

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پێشت وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
تەنها بڕوانامە بەس نیە!<br>زانست و برەودان بە تواناكان گرنگترە
دواتر تەنها بڕوانامە بەس نیە!<br>زانست و برەودان بە تواناكان گرنگترە
ەیوەندیدار