وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ سەرەڕای ئەوەی پشووە، بەڵام دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ ئەوەی سبەی سێ شەممە ٢٠٢٤/٤/٩ ، لەسەرجەم دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەڕمییە، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت، کە ئەرکی دابەش کردنی مووچەیان لە ئەستۆیە تاسەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران مووچەکانیان وەربگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە سبەینێ‌ بەبۆنەی ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

لەماوەی دوو هەفتەدا بەهۆی هاتنی پارە لە بەغداوە مووچەی هەردوو مانگی 2 و 3 دابەشكرا و ئەوەش قەرەباڵغییەكی زۆری خستۆتە سەر بانكەكان و بەهۆیەوە بەشێكی فەرمانگەكان هێشتا مووچەیان وەرنەگرتووە.

سودانی و سەرۆكی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی كوردستان كۆبوونەوە
پێت سودانی و سەرۆكی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی كوردستان كۆبوونەوە
دارایی هەرێم وردەكاری پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
دوات دارایی هەرێم وردەكاری پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
پەیوەندیدار